هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە مانگی رەمەزاندا ئاشکرادەکرێت

ئەندامێکی پێشووتری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی لاوازیی ئاستی کۆنترۆڵکردنی نرخی خۆراک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، نرخی خۆراک لە مانگی رەمەزاندا بەرزدەبێتەوە.

فەیسەڵ ئیبراهیم ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئاستی کۆنترۆڵکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر نرخی خۆراکدا زۆر لاوازە، ئەمەش بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی خۆراک، بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان.

وتیشی، “زۆربەی جوتیاران و خاوەن کێڵگەکان، پێیان باشە بەرهەمەکانیان هەناردەی پارێزگاکانی عێراق بکەن، بەهۆی گەشەسەندنی بازاڕ لەوێ، ئەمەش لە ئەنجامی نەبوونی متمانە بە بازاڕەکانی هەرێمە، کە بەهۆی دواکەوتنی پێدانی مووچە و قەیرانی داراییەوە، کاریگەرییان لەسەر دروستکردووە”.

هاوکات داواشدەکات، نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا بخرێتە ژێر کۆنترۆڵەوە، بەجۆرێک لیژنە هاوبەشەکان لێکۆڵینەوەکانیان چڕتربکەنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرزبوونەوەی نرخەکان.

ساڵانە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزاندا، نرخی خۆراک و کاڵا سەرەتاییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، ئەمەش کاریگەریی بەرچاوی لەسەر توانای هاوڵاتییان بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان بەجێهێشتووە، بەتایبەتیش لەکاتێکدا، کە دۆخی مووچەی مووچەخۆران ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی بەنیازە نەخۆشخانە بۆ پسپۆڕییە جیاوازەکان جیابکاتەوە

لە شاری سلێمانی، زۆرینەی پسپۆڕییەکانی نەخۆشییە جیاوازەکان لەناو نەخۆشخانەی شار-دان، لەکاتێکدا تەندروستیی سلێمانی پێشتر نیازی خۆی بۆ تایبەتکردنی…
Total
0
Share