رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای بانی خێڵان سێ قوربانی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان روویدا و بووە هۆی برینداربوونی دوو کەس و گیانلەدەستدانی کەسێک.
ئاماژە بەوەشدراوە، رووداوەکە بەدیاریکراوی لەسەر رێگای (بانی خێڵان)دا بووە، هاوکات، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە، و دوو کەسی دیکەش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، برینی یەکێکیشیان سەختە.