سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان گۆڕدرا

هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان گۆڕدرا بە سیستەمێکی نوێی مۆدێرن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێکی نوێی مۆدێرن و گۆڕانکارییەکە لەپێناو ناساندنی سێکتەرەکانی شۆفێریکردنە، هەربۆیە لەو چوارچێوەیەدا هاوڵاتییان لەم گۆڕانکارییانە ئاگاداردەکرێنەوە.

یەکەم: نۆرەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆرەكانی (A B C1) تایبەت بە ئەو هاوڵاتییانەی گەیشتوونەتە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی هەر بە سیستەمی پێش دەرچوونی بڕیارەکە دەبێت.

دووەم: سەرجەم نۆرەگرتنە نوێیەکانی تایبەت بە دەرهێنانی مۆلەتی شوفێری گشت جۆرەكانی (A B C D T) و هەر نۆرەیەك كە نەچووبێتە پڕۆسەی كرداری، راستەوخۆ بە سیستەمی نوێ جێبەجێ دەكرێت.

سێیەم: دەربارەی وانەکانی تیۆری، بۆ ماوەی 21 کاتژمێر وانەکان دەخوێندرێت، کە رۆژانە سێ کاتژمێر واتە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ وانەکانی تیۆری تەواو دەبن،

چوارەم: هەروەها دەربارەی وانەکانی پراکتیکیش 12کاتژمێر بە کرداری لەگەڵ راهێنەر شۆفێری دەکرێت.

پێنجەم: دەكرێت خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) ئۆتۆمبێلێک لێبخورێت، كە كۆی گشتی (ئۆتۆمبێل و سەرنشین و بارەكەی) لە سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی (پیك ئاپ و ئۆتۆمبیلی دوو تەنیش) دەگرێتەوە، هەروەها، دەكرێت ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێبخورێت بە مەرجێك كێشی لە سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە 60 کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا زیاتر نەبێت و ئامێری كشتوكاڵی خێرایی لە 40 کیلۆمەتر زیاتر نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی ڕفاندنی دوو هاوڵاتی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو هاوڵاتییان ڕفاندبوو لەبەرامبەر ئازادكردنیان داوای…
Total
0
Share