ژمارەیەک کوردیان تیایە
چوپێکى کۆچبەران لە نۆکەندى ئینگلیز کون بووە

چوپێک کە زیاتر لە 100 کۆچبەرى لەسەرە لە ئاوى نێوان فەرەنسا-بەریتانیا کون بووە و چەند کاتژمێرێکە چارەنووسیان نادیارە.

رەنج پشدەرى، چالاکوانى کوردى بوارى کۆچ بڵاویکردەوە، چوپەکە زیاتر لە 100 کۆچبەرى لەسەرە، تا نزیک کاتژمێر 10:30 خولەکى ئەمڕۆ هێڵى ئینتەرنێتیان هەبووە و نامەیان ناردووە، بەڵام ئێستا هێڵیان نەماوە.

باسى لەوەشکرد، لەنێو چووپەکەدا زیاتر لە 20 کورد هەن، کە زۆرینەیان خەڵکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن.

رەنج پشدەرى ئاماژەى بەوەشدا، لەگەڵ پۆلیسی فەرەنسا قسەى کردووە، ئەوان داوای لۆکەیشنی شوێنی رووداوەکە دەکەن تاوەکو بچن بە هانایانەوە، چونکە ناوچەکە فراوانە، بەڵام کۆچبەران تۆڕی ئینتەرنێتیان نەماوە و تاوەکو ئێستا لۆکەیشنیان نەناردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share