پێشبینییەکانى کەشناسى: باران و بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان پەلەهەور دەبێت و لە رۆژى سێشەممەوە شەپۆلێکى باران روو لە ناوچەکە دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و، پلەى گەرمى بە (1-2) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

دەربارەى پێشبینییەکان سەبارەت بە کەشوهەواى سبەینێش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەى گەرمیش بەگشتى (2-1) پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

لاى خۆیەوە دەستەى کەشناسیی عێراق رایگەیاند، رۆژى سێشەممە هەور و باران لە ناوچەکانى رۆژئاواى عێراق دەستپێدەکات و رۆژى دواتریش سەرجەم ناوچەکانى دیکە دەگرێتەوە، کە رێژەى باران لەنێوان کەم و مامناوەندا دەبێت و، هەندێک کات هەورەبروسکەشى لەگەڵدا دەبێت.

هەر بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز لە هەندێک ناوچەدا لە رۆژانى کۆتایى ئەم هەفتەیەدا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی تەرزەبارین هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات وەک ئامادەکاریی بۆ هاتنی شەپۆلێکی تەرزەبارین ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share