ئومێد خۆشناو: لە مانگی رەمەزاندا یەک کاتژمێر دەوام کەمدەکەینەوە

ئومێد خۆشناو- پارێزگاری هەولێر

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە رۆژانە دەوامی فەرمانگەکانی سنوورەکە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمدەکەنەوە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، فەرمانبەرانی سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەکان و مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگاداردەکەینەوە، دەوامی رەسمی سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت لە سنووری پارێزگاکەمان بۆ مانگی رەمەزان یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە، نیو كاتژمێر لە کاتی بەیانیان و نیو کاتژمێر لە کاتی تەواو بوونی دەوامی رەسمی.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە پێنج خولەک بۆ هەر وانەیەک لە ناوەندەکانی خوێندن کەمبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share