بەرنامەی سکایپ بۆ هەمیشە دادەخرێت

کۆمپانیای مایکرۆسافت رایدەگەیەنێت، بەرنامەی سکایپ تا ماوەیەکیتر بەردەستدەبێت و بڕیاری داخستنی بۆ هەمیشە دراوە.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، داخستنی سکایپ یارمەتیی ئەو کۆمپانیایە دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت سەرنجی خۆی زیاتر بخاتە سەر تیمز(Teams)  کە خزمەتگوزارییەکی تایبەتی خودی کۆمپانیاکەیە.

دەشڵێت، بەکارهێنەرانی سکایپ دەتوانن بەئاسانی زانیاری، نامە و پەیوەندییەکانیان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە سکایپەوە بۆ ناو بەرنامەی تیمز بەخۆڕایی بگوازنەوە.

بەپێی بەیاننامەکەی مایکرۆسۆفت، بڕیارە مانگی پێنجی ئەمساڵ، بەتەواوی بەرنامەی سکایپ دابخرێت.

سکایپ، تۆڕێکی پەیوەندیکردنە کە لە ساڵی 2003 دروستکراوە، ئەم تەکنەلۆژیایە توانی لە سەرەتای ساڵانی 2000ـدا، بە پەیوەندیی دەنگی و ڤیدیۆیی، ملیۆنان بەکارهێنەر لە سەرانسەری جیهان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، بۆلای خۆی ڕابکێشێت.

لە ساڵی 2005، کۆمپانیای بازرگانیی ئەلیکترۆنی فرەنەتەوەیی ئیبەی (ebay) سکایپی کڕی و دواتریش، لە ساڵی 2011 کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە بڕی 8.5 ملیار دۆلار، کڕییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو مەرج بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی جێنشینی ئوردن رادەگەیەندرێت

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو ئاهەنگی هاوسەرگیریی شازادە حسێن شازادەی جێنشینی ئوردن لە رێکەوتی یەکی حوزەیرانی ئەمساڵ لە کۆشی…
Total
0
Share