لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئەمشەو لەسەر رێگای کەلار – خانەقین، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە سێ کەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێکی هاتوچۆی گەرمیان کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو پێنجشەممە، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی جیلی و شۆفرلێت – ئەڤیۆ، لەسەر رێگای کەلار – خانەقین پێکیاندادا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلە جیلی-یەکە و شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلە ئەڤیۆ-یەکە برینداربوون.

دەشڵێت، سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی خانەقین کران و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی توركی: ئەردۆغان گفتوگۆی لەگەڵ كورد دەستپێكردووەتەوە

ڕۆژنامەیەكی توركی باس لە دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی نێوان دەسەڵاتەكەی ئەردۆغان لەگەڵ كورد دەكات، میتی توركیا بۆ بەڕێوەبردنی گفتوگۆكان  ڕاسپێردراوە.…
Total
0
Share