کەشناسی هەرێم: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم،  48 کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێمدا، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، دەربارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرمی بەراورد بە پلەی تۆمارکراوی دوێنێ، یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی پێشبینییەکان بەرزترین پلەی گەرمی لە کەرکوک و گەرمیان دەبێت بە 13 پلەی سیلیزی، نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە -1 پلەی سیلیزی.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ، ئەوەشی خستەڕوو، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرمیش، بەراورد بە پلەی تۆمارکراوی ئەمڕۆ (یەک بۆ دوو) پلە بەرز دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەگەر خوێندنگەکان بکرێنەوە دەبێت بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان بێت

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر پرۆسەی…
Total
0
Share