سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سبەی لیستی مووچەی مانگی دوو دەگاتە وەزارەتی دارایی عێراق و دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی دوو بنێردرێت”.
راشیگەیاند، سەرجەم تێبینییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچە جێبەجێكراوە و بەپێی رێككەوتنەكە تا كۆتایی ئەمساڵ هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق مووچە بۆ هەرێمی كوردستان لە كاتی خۆیدا بنێرێت.
باسی لەوەش كرد، هەر كات خشتەی بودجە پەسەندكرا ئەو كات پلەبەرزكردنەوە لە هەرێمی كوردستاندا دەستپێدەكاتەوە.