کردنەوەی دەرمانخانە و نۆرینگە سنوردارکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئیدارەی سۆران رایدەگەیەنێت، كردنەوەی دەرمانخانە، نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی، لەو ئیدارەیە سنورداردەکرێن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە پێناو کۆنترۆڵکردنی کوالێتی و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی تەندروستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە بڕیاری د. کامەران مەلا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران، لەمەودوا بۆ کردنەوەی دەرمانخانە، تاقیگەی پزیشکی، نۆرینگەی یاریدەدەری پزیشکی و سەنتەری پزیشکی، دەبێت لەلایەن لیژنەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتییەکە، هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.

دەشڵێت، هەڵسەنگاندنەکە لەڕووی هەبوونی مەرجەکانی تەندروستی، شوێنی جوگرافی و شوێنی کارکردنیان دەبێت، دواتر لارینەبوونیان پێبدرێت و لەلایەن سەندیکا پەیوەندیدارەکانەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر…
Total
0
Share