لە بەیانی ئەمڕۆوە چەند جارێکی دەنگێکی بەرز لە سلێمانی بیستراوە و سەرچاوەیەکی ئەمنیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی تانجەرۆ هێزەکانی پێشمەرگە سەرقاڵی مەشق و راهێنانن.
وتیشی، ئەو دەنگە بەرزەی چەند جارێک بیستراوە جێگای دڵەراوکێ و نیگەرانی نییە و دەگەڕێتەوە بۆ مەشق و راهێنانەکانی ئەو هێزە.