بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، سبەی یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا بۆ پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كۆدەبنەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێ تاوتوێدەكرێت و كۆبوونەوە لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كۆبوونەوەكە داخراو دەبێت و میدیاكان ناتوانن رووماڵی كۆبوونەوەكە بكەن.