عومەر فەقێ ئازادکرا

دواى دەستگیرکردنى لەسەر سکاڵاى چەند کەسێک، پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ عومەر فەقێ بە کەفالەت ئازادکرا.

دوو رۆژ لەمەوبەر عومەر فەقێ، بانگخواز و چالاکوان لەدواى بانگێشتکردنى چووە بنکەی پۆلیس و دەستگیرکرا، بەرلەوەى ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازادبکرێت.

ئەو بانگخوازە لە پێشوودا لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا نموونەی بە سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق هێنایەوە و وتی، “گۆڕی پڕ نووربێت”.

ئەو قسەیەی ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و لە داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر تۆمارکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیچ ئەگەرێكی چوونیان بەرەو ئەوروپا نییە
ڕۆژنامەنووسێكی كۆچبەر: لێشاوی کۆچبەران شکستی ھێنا و بوون بە سێ گرووپەوە

ڕۆژنامەنووسێكی كۆچبەر، كە لەسەر سنووری بیلاڕوسیا – پۆڵەندایە، دەڵێت كۆچبەران ‏بوون بە سێ بەشەوە و هەر بەشەیان چارەنووسێكی…
Total
0
Share