ئاسایشی هەولێر: باندێکمان دەستگیرکرد کە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردنی بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن هێزەکانمانەوە، باندێکی بازرگانیکردنمان بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد.

ئاماژە بەوەشدراوە، باندەکە پێکهاتبوون لە سێ تۆمەتبار بەناوەکانی (ف، ف، ع) و (ف، م، ف) و (ح، ط، ا) و لەکاتی دەستگیرکردنییاندا دەستبەسەر بڕی یەک کیلۆگرام و 800 گرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە لەگەڵ چەکێکی بێ مۆڵەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر پرسی مووچە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ” لەسەر پرسی مووچە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات”. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share