وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە، کەمێک پێش ئێستا بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو كە كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا هەبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا، توانییان چارەسەری گرفتەکە بکەن و بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتەوە 3800 مێگاوات.