پەروەردەی سۆران سبەی كردە پشوو

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی بەفر و سەرما و سۆڵەوە بڕیاردرا سبەی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بكرێتە پشوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی سۆران كەوتووە و تێیدا هاتووە دوای راوێژ لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ سەلامەتیی گیانی پەروەردەكاران و خوێندكاران و بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی بەفر و باران و دۆخی كەشوهەواوە كە ئەگەری دروستبوونی شەختە بە تایبەت لە بەشێكی سنوورەكەمان هەیە بڕیارماندا بە پشووی رەسمی لە سەرجەم خوێندنگە حكومی و ناحكومی و پەیمانگەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پۆلی 12 كە تاقیكردنەوەی بەرایی (تمهیدی)یان هەیە لەكاتی خۆی و بەبێ دواخستن ئەنجامدەدرێ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌رگی هێرش سه‌نگه‌ری.. خانه‌واده‌كه‌ی هۆشداری ده‌ده‌ن

پاش گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆژنامه‌نوس هێرش سه‌نگه‌ری به‌هۆی كۆرۆناوه‌، خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌خۆشخانه‌ی…
Total
0
Share