لەم ناوچانەش كرایە پشوو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران رایدەگەیەنێت، دوای راوێژ لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامەكان و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزا بڕیاردرا لە هەر یەكە لە قەزاكانی چۆمان، سیدەكان و سنووری دۆڵی ئالانە و لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پشووی رەسمی دەبێت و دەشڵێت، “هەروەها لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران و رواندز و خەلیفان و مێرگەسۆر دەوام ئاساییە و پشوو نییە”.

لە راگەیەندراوەكەی پەروەردەی سۆراندا هاتووە، دەسەڵات دراوە بەو خوێندگەیانەی كەوا دەوامەكانیان لە بەیانیانە ئەگەر كەش و هەوا سەقامگیر نەبوو دەتوانن دەوامەكانیان بۆ بخەنە پاشنیوەڕۆ ،لەبەر سەلامەتیی گیانی پەروەردەكاران و خوێندكاران.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پۆلی 12 كە تاقیكردنەوەی بەرایی (تمهدی) لە سەرجەم خوێندگەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران هەیە وەك خۆی و لە كاتی خۆی بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دواخستن و پەكخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن داهاتووی وڵاتەكەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێكی نادیارەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە پەرۆشیمانەوە بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان، نیگەرانین لە هەموو ئەو هەوڵ…
Total
0
Share