راگەیەندراوێك لە كارەبای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرەڕای بەفربارین و ساردیی كەشوهەوا، كارمەندانی هۆبەی چاككردنەوەی كارەبای سەرچنار كێشەی كارەبای گوندی قزلەریان چارەسەركرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆشەممە كێشەی تۆڕی كارەبای گوندی قزلەر چارەسەركرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/رۆژئاوا، دەستخۆشی لە سەرجەم تیمەكانی چاكسازیی كارەبای سنوورەكەیان كرد كە لەم كەشوهەوا سەخت و ساردەدا و بارینی بەفرو باران بەدەم چارەسەركردنی كێشەی هاوڵاتییانەوە دەچن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی ڕەشید: ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەڵنەوەشاونەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵكو دادگای فیدڕاڵی بڕیاری بە نادەستووری بوونی هەمواری…
Total
0
Share