ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان ئاگاداردەکاتەوە

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “کارتی بایۆمەترییەکانتان وەربگرنەوە”.

ئەمڕۆ شەممە، ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم کارمەندانی هێزە ئەمنیی و سەربازییەکان و کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن دەکەینەوە، لە ئێستادا کارتی بایۆمەترییەکانیان ئامادەیە و دەتوانن وەریبگرنەوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، شوێنی وەرگرتنەوەی کارتە بایۆمەترییەکان لە یەکەکانی تۆمارکردنی کۆمسیۆن دەبێت کە لەپێشووتردا کارمەندەکان سەردانیان کردوون و بێجگە لە رۆژانی هەینیی و شەممە و پشووە فەرمییەکان لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە تاوەکو 11ـی پێشنیوەڕۆ دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن پێویستە لە کاتی وەرگرتنی پاداشتە داراییەکانییاندا کارتی دەنگدانیان پێبێت و بەم زووانە رادەگەیەندرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی تەندروستی سەردەمی کۆرۆنا دەستیپێکردەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر جارێکی دیکە گردبوونەوەی کارمەندانی تەندروستیی گرێبەستی سەردەمی کۆرۆنا لە بەرامبەر نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان و…
Total
0
Share