رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لەسەر رێگای کفری – کەلار دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لەسەر رێگای (کەلار – کفری) دوو کەس بریندرابوون کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون.

دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکە لە  جۆری کیا سپۆرتاج بووە و لەسەر ریگای کفری بەرەو رێگای کەلار رۆیشتووە و لە نزیک گوندی سەیدە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوو بریندارەکە لەدایکبووی ساڵی 1967 و 1970ن، دوای رووداوەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: ئەگەر هەناردەی غاز لە كۆرمۆرەوە دەستپێبكاتەوە دۆخی كارەبا ئاساییدەكەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەكنیكییەوە هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاساییبكرێتەوە…
Total
0
Share