سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان: ژمارەیەک دەستپێشخەریی ئابوری رادەگەیەنین

سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان رایگەیاند، “لەماوەکانی داهاتوودا ژمارەیەک پڕۆژەی ئابوری رادەگەیەنین کە هاوڵاتییان و کۆمپانیاکان سوودمەندی سەرەکی دەبن”.

ئەمڕۆ شەممە، محەمەد نەجاڕ بەڕێوەبەری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان رایگەیاند، کۆمەڵێک دەرفەتی نوێ دەرەخسێنین  کە گرنگترینیان دروستکردنی هەلومەرج و دەرفەتی نوێی ئابورییە لە عێراقدا.

وتیشی، “لە ماوەکانی داهاتوودا کاردەکەین بۆ دروستکردنی میکانیزمێک کە هاوڵاتییان بتوانن قەرز وەربگرن و سوودی لێ ببینن”.

ئاماژەی بەوەشدا، سندوقەکە کاردەکات بۆ هاوکاریکردن و گەڕانەوەی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکانی بۆ بازاڕ، چونکە بناغەیەکی بەهێزی ئابوری وڵاتەکەن و رۆڵی گرنگییان هەیە لە ژێرخانی ئابوریدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە كەسێك گیانیلەدەستداوە و پێنج هەزار كەسیش داخڵی نەخۆشخانەكان كراون

بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە پێنج هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەكانی كردووە و كەسێكیش گیانیلەدەستداوە. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی…
Total
0
Share