جەبار گۆران: لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین لە سلێمانی دەكرێنەوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین لە ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی دەكرێنەوە كە لە داهاتوودا ئەگەر ئارەزوومەندابێت مووچەخۆران دەتوانن مووچەكەیان تەوتین بكەن.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی، ئۆفیسی هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین دەكرێنەوە كە لەم قۆناغەدا ئۆفیسە و بۆ ئەوەش دەبێت بانكی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر بدات و دواتر دەكرێتە لقێكی بانكەكانی رەشید و رافیدەین و شوێنیان بۆ تەرخاندەكرێت.

جەبار گۆران جەختیكردەوە كە لقی ئەو دوو بانكە بكرێتەوە ئەگەر ئارەزوومەندانە بێت مووچەخۆران دەتوانن مووچەكەیان لەو دوو بانكە تەوتین بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ڕاگرتنی بەشە خۆراكی مانگانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی داهاتوو بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان بەردەوامدەبێت، جەختیشدەكاتەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراقدا…
Total
0
Share