دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی هەرێم لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دادەمەزرێن

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم ناوى دوو هەزار و 269 دەرچووى بەشە پزیشکییەکانی زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کە دانیشتوى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن، بەمەبەستى دامەزراندن ئاراستەى وەزارەتى تەندروستیى عێراق دەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەسەر داواى وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى عێراق و لە ڕێگەى نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغداد، ناوى دوو هەزار و 269 دەرچووى بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) کە دانیشتووى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن، بەمەبەستى دامەزراندن لەسەر میلاکى وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى عێراق، ئاراستەى نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغداد دەکات.

نووسراوەکە بە واژووی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵای هەرێم بە ژمارە (4004) ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتى (2025/2/20) بە زمانى عەرەبى ئاراستەى نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێم لە بەغداد کراوە و وەک لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، “تیایدا چەندین دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامەى فەرمى کە بریتین لە ناوى دەرچووانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان و بڕیارى زانکۆیی دەرچووان لەخۆدەگرێت، لە نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە لە بەغداد ئاراستەى وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى عێراق دەکرێت بەمەبەستى دامەزراندنیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر: سەلامەتی گیانی  نێچیروان هەرکی لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی پارتیـ.ـدایە

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، راگەیاندراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی نێچیروان هەرکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەی مەڵبەندی سێی یەکێتیی…
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: لە هەولێر هونەرمەندێكی ئێرانی ئاهەنگێكی كردووە و زەوییەكی پێدراوە بەهاكەی 15 ملیۆن دۆلارە

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هونەرمەندێكی ئێرانی بەناوی جەمشید خەیری موقەدەم پێشتر ئاهەنگێكی سازكردووە و زەوییەكی لە…
Total
0
Share