دوو کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، ژن و پیاوێکیان دەستگیرکردووە کە زێڕیان لە ماڵێک دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراویکدا باسیلەوەکردووە، “هاوڵاتییەکی دانیشتووی قەزای رانیە، سەردانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیەی کرد بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا، کە بە وتەی خۆی ئاڵتوون لە ماڵەکەیدا دزراوە. دەستبەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای بەدواداچوون و دەستکەوتنی زانیاریی پێویست و سودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری، توانرا  ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرابکرێت و دوای بەدستهێنانی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران بە ناوەکانی (ک.خ.) لەدایڪبووی ساڵی 1998 رەگەزی نێر دانیشتووی (رانیە)، و (م.ن.) لەدایکبووی ساڵی 1987 رەگەزی مێ دانشتوی رانیە بە رەچەڵەک سووری دەستگیرکران.

پۆلیسی راپەڕین ئەوەشیخستووەتەڕوو، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، تۆمەتباران لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و پۆلیسدا، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، هاوکات دەستیشگیرا بەسەر زێڕە دزراوەکەدا و بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی، تۆمەتباران راگیرکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: نیەتی حکومەتی هەرێم چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدادە

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نیەتی حکومەتی هەرێم چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدادە.…
زیاتر ببینە

مانگی رابردوو 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاکسازیی…
Total
0
Share