ژوورى بازرگانى و پيشهسازیى هه‌ولێر قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان عێراق و توركيا تا كۆتايى ساڵى 2024 ئاشکرادەکات و دەڵێت، 20-25% به‌ر هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه.
كامه‌ران سه‌ڵاح باجگر، جێگری ژوورى بازرگانى و پيشهسازیى هه‌ولێر لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەفدی كۆمه‌ڵه‌ى (TISIAD) و به‌نده‌رى مێرسين، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێگەیەکی ئابووریی بەرچاوی هەیە، چ وەك بازاڕێکی سەرەکی بۆ کاڵاکانی تورکیا، یانیش وەك دەروازەیەك بۆ ناردنی کاڵای تورکیا بۆ بەشەکانی تری عێراق، ئەمە سەرەڕای پەیوەندیی دێرین لە نێوان هەردوولا.
وتیشی، قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان عێراق و توركيا تا كۆتايى ساڵى 2024، 17 مليار دۆلار بووه، 14 مليار دۆلار هه‌نارده‌ى كاڵاى توركى بووه بۆ هه‌موو عێراق، له‌و بڕه‌ش 20-25% به‌ر هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه.
كامه‌ران سه‌ڵاح باجگر ئاماژەی بەوەشکرد، له شارى هه‌ولێر، 1064 لقى كۆمپانياى توركى هه‌ن.