ناوی زیاتر لە دوو هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناوی زیاتر لە دوو هەزار فەرمانبەری بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وتەبێژی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌ سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی داد لە هەرێمی کوردستاندا، 2592 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن، کە بریتین لەو فەرمانبەرانەی مەرجەکانی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە و رێکارە یاساییەکانییان تەواوکردوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، بڵاوکردنەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانە، لەچوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاری لەسەردراوە.

بۆ وەرگرنی ناوی فەرمانبەران کلیک لەم لینکە بکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: کەناڵێکی نەوتاوی دەیەوێت بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستی لەبیر خەڵک بباتەوە

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، کەناڵێکی نەوتاوی دەیەوێت بە کێشەی دکتۆر و نەخۆشێک بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستی لەبیر…
Total
0
Share