فەرماندەیی هێزەکانی 70 بڵاویکردەوە، دوای چەند کاتژمێرێک لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوە توانرا شوانەکانی گوندی دوراجی سنووری دوزخورماتوو بە سەلامەتی رزگاربکرێن.
فەرماندەیی هێزەکانی 70 بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی دوڕاجی لە سنووری دوزخورماتوو نزیک کۆمپانیای غەرە چوار بۆ پێنج چهكداری داعش پهلامارى پێنج شوانی مەڕوماڵاتی ناوچەکەیاندا، لە بەرامبەردا شوانكارهكان لێیان هاتنەدەست و رووبهرووبوونهوه لەنێوانیاندا روویداوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو سنوورە دەستبەجێ هێزێک لە فرقەی چواری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەمەبەستی بە هاناوە چونی شوانەکان و خەڵکی ناوچەکە روویان لە شوێنی رووبەڕووبوونەوەکە کرد و لە ئەنجامدا توانرا شوانەکان رزگار بکرێن و بەسەلامەتی بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و تیرۆرستەکانیش هەڵهاتن.
جەختیشیکردەوە، هیچ کوژرا و بریندارێک لە رووبەڕووبونەوەکەدا تۆمار نەکراوە، دڵنیایی دەدەین کە هێزی پێشمەرگە چاوکراوەیە و بە دەستێکی پۆڵاین ڕووبەڕووی هەر هەوڵێکی تری تیرۆستانەدەبێتەوە.