شەپۆلی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشبینی هاتنی شەپۆڵی باران و بەفر دەكرێت و بەو هۆیەوە ناوچەكەمان دەكەوێتە ژێر كاریگەریی شەپۆڵێكی بەفر و بارانبارین بەو هۆیەوە پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كاریگەریی ئەم كەشە زستانیە بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە درەنگانی شەوی چوارشەممە تاوەكو رۆژی یەكشەممە بەردەوامدەبێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئەنجامی یەكگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور زۆرترین كاتی دابارین لە رۆژی پێنجشەممە پێشبینیدەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەگەڵ دەستپێكردنی بارانبارین و لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەواییەكی ساردتر بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و نیمچە شاخاوییەكان و سەنتەر و قەزای ناوچە شاخاوییەكان وە سەنتەری پارێزگاكانی دهۆك، سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و زاخۆ دەبارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share