لەتیف نێروەیی: سێ هەواڵی دڵخۆشكەر بۆ گەلی كوردستان لە یەك رۆژدا كە جێبەجێكردنی دوو بەڵێنی یەكێتی بوون

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، سێ هەواڵی دڵخۆشكەر بۆ گەلی كوردستان لە یەك رۆژدا كە جێبەجێكردنی دوو بەڵێنی یەكێتی بوون لە بانگەشەی هەڵبژاردندا و هەواڵێك بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم و هەواڵی دووەم بۆ جووتیارانی ناوچەدابرێنراوەكان و هەواڵی سێیەمیش پەیوەستە روڵی یەكێتی لە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكووری كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بڕیارەكان بریتین لە یەكەم: پەسەندكردن و بڕیاردان لەسەر سكاڵایەكی سەرۆك كۆمار و سەرپشككردنی فەرمانبەرانی هەرێم بە تەوتینكردنی مووچەكانیان و ئەمە یەكێك بوو لە دروشم و بەڵێنە سەرەكییەكانی یەكێتی و خودی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی.

دووەم: یەكلاكردنەوەی پرسی زەویی جووتیارانی كەركوك و سزادانی كەسانی پەلاماردەر و یاساشكێن، ئەمەش بەڵێنێكی دیكەی یەكێتی بوو لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.

سێیەم: پەیام و پشتگیری و پێشوازیی یەكێتی و سەرۆكی یەكێتی لە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا كە كاریگەریی ئەرێنی لەسەر باشووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستانیش دەبێت و لەو پێناوەدا یەكێتی لە سەرەتای نەوەتەكانی سەدەی رابردووەوە تا ئێستا وەكو ستراتیژێكی نەگۆر هەوڵ و باجێكی زۆری داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share