کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.
باس لە ئەوەشدەکات، “سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانى تاوەکو نیوەرۆ، لە ئێوارە دا هەور زیاددەکات لە ئاسمان و دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و لە شەودا بۆ هەورى تەواو، لە کاتەکانى درەنگانى شەو کاریگەریى شەپۆلێکى بارانبارین روو لەناوچەکەمان دەکات، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 6 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 18- 02 – 2025