دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی لە بەرژەوەندیی سەرۆک کۆمار یەکلایی کردەوە

دادگای فیدراڵی ئەو سکاڵایەی یەکلاکردەوە کە سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق تۆماریکردبوو.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵاکەی لە بەرژەوەندیی لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق یەکلایی کردەوە.

بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، دەبێت بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران جێبەجێبکرێت. د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، لە دادگای فیدراڵی سكاڵای دژی سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عیراق تۆماركردبوو.

لە سکاڵاکەیدا سەرۆک کۆماری عێراق داوایكردبوو وەزارەتی دارایی عێراق بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و بەبانكیكردنی مووچەكانیان پابەندبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: وەفدێک بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

وەزارەتی دارایی هەرێێم بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، وەفدێکی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، وەفدەکە…
Total
0
Share