راگەیەندراوێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوا لە حكومەتی عێراق دەكات رێگا لە دەستوەردانی هێزەكانی سوپا بگرێت لە پرسی زەوی و زاری دێهاتەكانی كەركوك و دەوروبەری و فەرمان بە یەكەكانی سوپای وڵات بكات پابەندی بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی و دەستووری خۆی بێت لە دەستوەرنەدان لە گرفتە ناوخۆییەكانی ناو كۆمەڵگەی عێراقی و پێكهاتەكانی.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، یەكێتی پێیوایە ئیشی سوپا نییە بەشێك بێت لە گرفتە ناوخۆییەكان و چارەسەری ململانێكانی زەوی و زار و موڵكداریش هەرگیز بە بەكارهێنانی ناڕەوای هێز و پەلاماردانی هاوڵاتییان سەرناگرێت و رێگا دروستەكەی چارەسەری ناكۆكی لەسەر موڵك و ماڵ نییە، چونكە لایەنگری دامەزراوەكانی دەوڵەت، بەتایبەتیش سوپا كە ئەركی پاراستنی سنوورەكانی وڵاتە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بۆ هەر لایەنێك لە هەر ململانێیەكی ناوخۆییدا پێشینەیەكی مەترسیدارە و پێشێلكردنی دەستووری وڵاتیشە، هەروەك پێشێلكردنی یاسا پەسەندكراوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێمە پێمانووایە دیاردەی خۆهەڵقورتاندنی هێزەكانی سوپا لە كێشەی زەوی و زار لە ناوچەیەكی هەستیاری وەكو ناوچە دابڕاوەكانی كەركوك هیچ ژینگەیەكی تەندروست بۆ بەرقەراركردنی یاسا و دەستوور دابین ناكات، بەڵكو ئاڵۆزتریشی دەكات و ئەركی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی عێراقە روونتر ئەم بەرپرسیارێتییە نیشتمانیی و دەستوورییە بگرێتە ئەستۆ و بە هیممەتتر لەسەری بێتە دەنگ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share