وەزیری نەوتی عێراق: لە ماوەی هەفتەیەکدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەفتەیەکدا، رێکارەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواودەکرێن و هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە.

وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، بەمزووانە وەفدێکی وەزارەتی نەوت بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، سەردانی هەولێر دەکەن.

وتیشی، لە هەفتەى داهاتووەوە، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە و دەبێت رۆژانە هەرێمى کوردستان، 300 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى عێراق بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا

ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا. ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە…
Total
0
Share