بەهۆی رەوەگورگەوە، دوو هاوسەر لە گۆمی فێڵاو مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوو هاوسەر کە بە مەبەستی گەشت و مانەوە لە هەولێرەوە روویان لە گۆمی فێڵاو لە قەزای چۆمان کردووە، رەوەگورگ دەوری داون و مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە”.
دەشڵێت، “تیمەکانمان لە بنکەی بەرگریی شارستانی چۆمان بەسەر پەرشتیی ئەفسەری بنکە دەرچوون بۆ بەهاناوەچونیان و رزگارکردنیان بە هاوکاریی تیمێکی پۆلیسی فریاکەوتنی چۆمان”.