بڕیاری راگرتنی خەرجیی تۆمارکردن و ژینگه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی جێبەجێدەکرێت

بڕیاری وەرنەگرتنی پارەی ژینگە لە ئۆتۆمبێلی تەواو كارەبایی جێبەجێ دەكرێت و ئاگاداری ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە هەرێم دەکریت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بڕیاری راگرتنی خەرجی ژینگەی ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی و تۆمارکردنی یەکەمجار جێبەجێکرا و ئاگاداریی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان كراوە.

هاوکات، هەفتەی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، لەپێناو هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەکار‌هێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، خەرجی ژینگەی ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی و تۆمارکردنی یەکەمجارییان هەڵدەگیرێت و بڕیارەکە لە رۆژی 16ـی شوباتەوە جێبەجێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی توركی: ئەردۆغان گفتوگۆی لەگەڵ كورد دەستپێكردووەتەوە

ڕۆژنامەیەكی توركی باس لە دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی نێوان دەسەڵاتەكەی ئەردۆغان لەگەڵ كورد دەكات، میتی توركیا بۆ بەڕێوەبردنی گفتوگۆكان  ڕاسپێردراوە.…
Total
0
Share