فوئاد حسێن: هەفتەی داهاتوو هەرێم و بەغداد لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆدەبنەوە

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، هەولێر و بەغداد کار بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش، هەفتەی داهاتوو هەردوولا کۆدەبنەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسی میونشن-دا رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان، بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

دەشڵێت، وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، 19 ملیار دینار زیانی بە عێراق گەیاندووە.

فوئاد حسێن وتیشی، هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکان لەسەر ئەو پرسە تەکنیکییانە دەستپێدەکەن و بە چەند رۆژێک، رێککەوتنیان لەسەر دەکرێت.

رۆژی 2ـی شوباتی ئەمساڵ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسەندکرد و بەمپێیەش، لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە، جارێكی دیكە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share