لە کوەیت هاوسەرگیریی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغەدەکرێت

لە کوەیت یاسای باری کەسێتی هەموارکرایەوە و هاوسەرگیریی کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغەکرا.

ناسڕ ئەلسومەیت، راوێژکاری وەزیری دادی کوەیت رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی کوەیت رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دیاریکردنی تەمەنی گونجاوی هاوسەرگیریی بۆ 18 ساڵ.

دەشڵێت، بڕیارەکە لەپێناو گونجاندنی یاساکانی کوەیتە لەگەڵ بنەما نێودەوڵەتییەکانی مافی ژنان و رێککەوتنامەکانی مافی منداڵ لە جیهاندا.

ئاماژەی بەوەشداوە، تەنها لە ساڵی رابردوودا، هەزار و 145 حاڵەتی هاوسەرگیریی خوار تەمەنی یاسایی تۆمارکراوە، بەپێی ئامارەکانیش حاڵەتی جیابوونەوەیان بەراورد بە تەمەنی گونجاو دوو هێندە زیاتر بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، کەمکردنەوەی تەمەنی هاوسەرگریی، لەچوارچێوەی پرۆسەی هەموارکردنەوەی ماددەی 26ی یاسای باری کەسێتی ژمارە 51ـی ساڵی 1984 دا جێبەجێکراوە و رێکارەکانی لەلایەن حکومەتەوە تەواوکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس: دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک بەرمیلێک سووتەمەنی وایە

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک بەرمیلێک سووتەمەنی وایە کە خەریکە دەتەقێتەوە و دەشڵێت، “پێویستە…
Total
0
Share