هۆشداری لە بەکارهێنانی ئامێری زیرەکی پێوانەکردنی شەکرە دەدرێت

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی هۆشداری لە بەکارهێنانی ئامێری زیرەکی پێوانەکردنی ئاستی شەکرە دەدات و جەختدەکاتەوە ئەنجامەکەی ورد نییە.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، بەکارهێنانی ئەو جۆرە ئامێرە زیرەکانەی بۆ پێوانەکردنی ئاستی شەکر لە جەستەدا بەکاردەهێنرێن، ئەنجامەکانی ورد نین، زۆرجار دەبنە هۆی ئەوەی کەسەکان ژەمی زیادە و ناپێویست یان ژەمی کەمتر لە ئاستی خۆی دەرمانی ئەنسۆلین وەربگرن، کە ئەمەش ئەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە.

پزیشکان دەڵێن، هەر هەڵەیەک لە پێوانەکردنی ئاستی شەکرە و بەکارهێنانی دەرمانەکانی ئەو نەخۆشییە رەنگە ببێتە هۆی جەڵتە یاخو بێهۆشبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست…
Total
0
Share