ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەى بڵاوکردەوە.
بەپێی ماڵپەڕەکە، داهاتی ئەم هەفتەیە بڕی چوار ملیار و 266 ملیۆن و 241 هەزار و 225 دینار بووە.
داهاتەکە بەپێى ئەوەى تا دوێنێ پێنجشەممە کۆکراوەتەوە بەراورد بە هەفتەى پێشوو بە رێژەى نزیکەى 56.5% و بە برى پێنج ملیار کەمیکردووە، داهاتى هەفتەى پێشوو نۆ ملیار و 799 ملیۆن و 683 هەزار و 325 دینار بووە.
بەڵام هەندێک داهاتى دیکەى ئەم هەفتەیە لە رۆژانى داهاتوودا دەخرێتە ناو ماڵپەرەکە و بەمەش ئەو ژمارەیەى ئەمڕۆ راگەیەندراوە، کۆى داهاتى هەفتەکە نییە.