لە دوێنێوە توركیا بۆردومانی چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی كردووە.
كامەران عوسمان؛ لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤی رێكخراوی CPT ئەمریكی رایگەیاند؛ لە بەرەبەیانی دوێنێوە، سوپای توركیا حەوت جار بۆردومانی گوندەكانی سنووری قەزای پشدەری كردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بۆردومانی هەریەك لە گوندەكانی ئەبوبەكرە و قەڵاتووكانیان كرد لە سنووری قەزای پشدەر كردووە و ترس و دڵەڕاوكێ بۆ هاوڵاتییانی سنوورەكە دروستبووە.