رووفاتی 17 پێشمەرگە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزرانەوە

لە حەویجە رووفاتی 17 پێشمەرگە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزرانەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، ماوەی نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە حەویجە دۆزرایەوە و ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکان دەریخست کە رووفاتی 17 پێشمەرگە لەنێو گۆڕەکەدا بووە.

وتیشی، گۆڕە بەکۆمەڵەکە رووفاتی ئەو پێشمەرگە دیلانەی تێدایە کە لە حەویجە سەربڕدران.

باسی لەوەشکرد، “هێشتا کەسوکاری تەواوى پێشمەرگەکان ئاگادارنەکراونەتەوە، چونکە نازانرێت پێشمەرگەکان خەڵکی کوێن، بەڵام نمونەی خوێن لە کەسوکاری بەشێک لە پێشمەرگە بێسەروشوێنەکان وەرگیراوە و چاوەڕوانی ئەنجامەکان دەکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیندار زێبارى لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندكاران وەڵامی ناوەندە جیهانییەكان دەداتەوە

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕێكخراو و ‏ناوەندە جیهانییەكان دەداتەوە، ڕایدەگەیەنێت، ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه‌ له‌…
Total
0
Share