لیستی مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت بۆ بەغداد

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، دەستدەكرێت بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم و چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا بنێردرێت بۆ بەغداد.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، لیستی مووچەی مانگی دوو لەسەر بنەمای لیستی مووچەی مانگی یەك ئامادەدەكرێت كە لەسەر ئاستی فەرمانگە و وەزارەتەكانەوە ئامادەدەكرێت و دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم.

پێشتریش هەرێم و بەغداد رێككەوتن لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ساڵی 2025دا كە لیستی مووچەی مانگی یەك بکرێتە بنەما بۆ هەر 12 مانگەكە و هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا نەكرێـت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى بە تۆمەتى کوشتنى بەرازێک چوار هاوڵاتى دەستگیرکران

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، چوار كه‌سیان ‏ده‌ستگیركردووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ى به‌رازێكیان كوشتووه‌. ‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share