بۆ پشتگیریی لە مانگرتووان داوادەكرێت سبەینێ ماوەی یەك كاتژمێر دوكاندارەكان دوكانەكانیان دابخەن

دەستەی پشتیوانانی مانگرتووانی سلێمانی داوای لە دوكاندارەكانی ناوبازاڕ كردووە، بەمەبەستی پشتیوانی لە مانگرتووان، سبەینێ سێشەممە، بۆماوەی یەك كاتژمێر دوكانەكانیان دابخەن.

دەستەی پشتیوانیكردن لە داواكارییەكانی مانگرتووان، ئەمڕۆ لەناو بازاڕی سلێمانی كارتیان بەسەر دوكاندارەكانی ناوبازاڕی سلێمانیدا دابەشكرد و داوایان لێكردوون سبەینێ سێشەممە، بەمەبەستی پشتیوانیكردن لە مانگرتووان لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ تاوەكو 12ی نیوەڕۆ، دوكانەكانیان دابخەن.

ماوەی دوو هەفتەیە 13 مامۆستا و فەرمانبەر لە سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە و داوای ئەوە دەكەن، چیتر دەست بۆ مووچەكانیان نەبرێت و لەكاتی خۆیدا مووچەیان پێبدرێت، هەروەها مووچەی مووچەخۆران بە تەوتین بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری هاتوچۆ له‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی: هه‌ر شوێنێکی بازرگانی قۆرخكاری بكات سزادەدرێت

نوێنه‌ری هاتوچۆ له ‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌ر بینا و باڵەخانەیەکی بازرگانی قۆرخکاری بکات سزادەدرێت. دانا عوسمان، نوێنه‌ری هاتوچۆ…
Total
0
Share