وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، کۆی داهاتی 11 مانگی ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە نزیکەی 135 تریلیۆن و 323 ملیار دینار و بڕی ئەو پارەیەش ئاشکرادەکات کە لەو ماوەیەدا بۆ هەرێمی ناردووە.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ دووشەممە خشتەیەکی لەبارەی داهاتی 11 مانگی ساڵی رابردوو بڵاوکردووەتەوە و بەپێی خشتەکە، لە ماوەی ئەو 11 مانگەدا، 135 ترلیۆن و 322 ملیار و 716 ملیۆن و 694 هەزار و 603 دینار داهاتی عێراق بووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەو ماوەیەدا، نۆ تریلیۆن دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و زیاتر لە دوو تریلیۆن و 437 ملیار دیناریشی بۆ مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتیی هەرێم خەرجكردووە، كە كۆی گشتی دەكاتە 11 تریلیۆن و 520 ملیار دینار.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حكومەتی عێراق تەنیا 10 ترلیۆن و 753 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە و پێویستە 822 ملیار دیناری تر بنێرێت، تا مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی دابەشبكات.