رۆژی سێشەممە مووچەی ئەم مووچەخۆرانە دەدرێت

عەلی رەئووف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژی سێشەممە مووچەی مانگی یەكی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری سەرجەم پەروەردەكاندا دابەشدەكرێت.
وتیشی، “لە سنوورەكانی هەولێر و دهۆك مووچەی مانگی حەوتی ساڵی رابردوو و مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دەدرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ مانگی ئابی ساڵی رابردوو لە سنوورەكانی هەولێر و دهۆك بەڵێنیان دراوە بەزووترین كات بڕیاری خەرجكردنی مووچەكە بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند،”بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە”. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (7:05)ی…
Total
0
Share