سبەی لەم ناوچەیەش كرایە پشوو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، بەهۆی ناسەقامگیریی كەشوهەواوە، سبەی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنووری پارێزگاكە كرایە پشوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەپشتبەستن بە پێشبینییەكانی دامەزراوەی كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان و دۆخی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاكانی كوردستان و بەفربارین و سەرما و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی خوێندكاران و قوتابیان و مامۆستایان سبەینێ كرایە پشوو.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پشووەكە سەرجەم باخچە و خوێندنگەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتيی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حاجیاوا.. ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی لێكه‌وته‌وه‌

هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له ‌نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا، شۆفێرێك گیانیلەدەستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،…
Total
0
Share