دژەتیرۆر لە سنووری كەركوك ژمارەیەك تیرۆریست دەستگیردەكات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هەواڵگری و سەربازیدا، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتییی گشتیی دژەتیرۆر (CTG)، دەزگای دژەتیرۆری عێراق (ICTS) و هێزەكانی هاوپەیمانان توانرا ژمارەیەك تیرۆریستی داواكراو دەستگیربكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان پێشتر شەڕكەر بوون لە دیوانی جوندی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و دوای ڕووخانی ئەوەی ناودەبرا بە دەوڵەتی ئیسلامی، لە ناوچەكانی دەوروبەری كەركوك خۆیان حەشارداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو،تیرۆریستەكان لە ئێستادا رۆڵی سەرەكییان هەبووە لە دابینكردنی پێداویستی و كەرەستەی لۆجستی بۆ تۆڕ و شانە نووستوو و چالاكەكانی داعش لە سنووری كەركوك.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “هێزە ئەمنییەكان توانیان لە ئۆپەراسیۆنێكی وردی هەواڵگری و بێزیاندا تۆمەتبارەكان دەستگیربكەن و رادەستی دادگای تایبەتمەندیان بكەن بۆ لێپێچینەوەی یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەڵمەتی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، دەستیانکرد بە هەڵمەتی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان، بەمەبەستی پاراستنی ئاژەڵان لە ڤایرۆسی تای…
Total
0
Share