سەعدی پیرە: بابەتی مووچە دەبێتە بابەتێکی چارەسەرکراو

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی مووچەوە رایدەگەیەنێت، کێشەی هەرێم و بەغداد تەنیا مووچە نییە و مووچەش بابەتێک نییە کە چارەسەری نەبێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “کێشەی هەرێم و بەغداد تەنیا مووچە نییە و کێشەکە سیاسییە، ئێمە لە وڵاتێکی فرەنەتەوە و فرە حزبی سیاسیداین، بۆیە هەرێمێک لەگەڵ حکومەتێکی فیدراڵ کێشەمان هەر دەبێت”.

وتیشی، پێموانییە بابەتی مووچە بابەتێک بێت کە چارەسەری نەبێت، ئومێدەوارین بابەتی مووچە بە هەموو کەموکوڕییەکانییەوە ببێتە بابەتێکی چارەسەرکراو و لەبیربکرێت.

سەعدی پیرە لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، راستە مووچە بابەتێکی گرنگە، بەڵام ئێمە کێشەی ماددەی 140، تەعریب، تیرۆریشمان هەیە، سنوورەکانمان دوودڵن، هەڕەشەمان لەسەرە، بۆیە دەبێت ئەوانەش لەبیرنەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share