بە بەشداریى ژمارەیەک رێکخراوى مەدەنى و کەسایەتى لە سلێمانى کەمپینى دژ بە کوشتنى ژنان رادەگەیەنن.
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا راگەیەندراوى ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵی مەدەنی و کەسایەتی خوێندرایەوە و تیایدا وێڕاى راگەیاندنى “کەمپینى دژ بە کوشتنى ژنان” ئامارەکانى کوشتن لە ساڵى 2024دا خرایەڕوو.
کەمپینەکە ئاشکرایکرد، بەپێى ئامارەکان کە ناڕەسمین و رێکخراوەکان پشتبەست بە هەواڵى میدیاکان و بەدواداچوونەکان بەدەستیانهێناوە لە ساڵى رابردوودا 48 حاڵەتى کوشتنى ژنان لە هەرێم تۆمارکراون.
روونیشیکردەوە، لەم ماوە کەمەى ئەمساڵیشدا هەشت حاڵەتى کوشتنى ژنان تۆمارکراون.